شوبات 14, 2020 16:30 Asia/Tehran
  • دیدارو چاوپێکەوتنی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشتی مونیخ لە ئالمانیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دیدارو وتووێژی کرد.

لە دیداروچاوپێکەوتنی " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ " جاستین ترۆدۆ" سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ، دوولایەن لە بارەی پێوەندی دوولایەنە وپرسەکانی بەر هۆگری ڕاوێژکاریان کرد. زەریف هەروەها پاش دەسپێکرانی کۆبوونەوەی مونیخ لەگەڵ فرانسوا فیلیپ شامپانی" هاوشانی کەنەدایی خۆی دیدار ووتووێژی کرد. پەنجاوشەشەمین کۆنفرانسی ئاسایشتی مونیخ بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی وڵاتانی جیهان ئەمڕۆ هەینی دەسپێکرا وهەتا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

بۆچوونت