ئه‌یلوول 19, 2020 18:15 Asia/Tehran
  • پلەی یەکەمی ئێران لە گەورەترین دۆزینەوەی نەوتیی

بەڕێوەبەری دۆزینەوەی کومپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران وتی : لە 20 دۆزینەوە لە جیهان ، دۆزینەوەی یەکەم و سێهەم هی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە یەکێک لەوان مەیدانی گازیی ئێرەم هاوتای 2 پوینت حەوت میلیار بەرمیل نەوتە کە دەکرێ دەربهێندرێت و هەروەها مەیدانی نەوتیی " نام ئاوەران " یش بە 2 پوینت 2 ملیار بەرمیل نەوت کە دەکرێت دەربهێندرێت لە پلەی سێهەم دایە .

 

سەید ساڵح هیندی  بەڕێوەبەری دۆزینەوەی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران  لە پرێس کۆنفڕانسێک دا  وێڕای ئاماژە بە  وەدەس هێنانی پلەی یەکەمی دۆزینەوەی کێڵگە نەوتی و گازیەکان لە لایەن ئێرانەوە لە جیهان  وتی : دۆزینەوەکان یەکەمین ئاڵقە لە پیشەسازی نەوتە کە یەکێک لە کارو پیشەکانی تایبەت بە ڕیسکی بەرز و سەرمایەنانەوەی زۆر  دێتە حیساب .

بەڕێوە بەری دۆزینەوەی  کۆمپانیای   نیشتمانی نەوتی  ئێران وتیشی:  ساڵی 2019هەموو کۆمپانیا گەورە نەوتیەکان لە جیهان  ڕووبەڕووی  دابەزینی سەرچاوەی دارایی لە بەشی دۆزینەوە بوون بەڵام ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتنی ئێران بووو بە پێی ئاماری دامەزراوەی ڤوود مەکنزی  ئێران  پلەی یەکەمی دۆزینەوەی کێڵگەی نەوتی و گازیی وەدەس هێنا .

بەڕێوە بەری دۆزینەوەی کۆمپانیای  نیشتمانیی نەوتی ئێران  وتیشی : بە پێی ئەو ئامارە 600چاڵ لە  جیهان هەیە و 220 کێڵگەی نەوت لەو ئوپڕاسیونەدا  دوزراوەتەوە.

  ناوبراو وتیشی لە 20 دۆزینەوەی لە جیهان  دۆزینەوەی یەکەم و سێهەم هی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە یەکێک  لەوان  مەیدانی گازیی ئێرەم هاوتای  2 پوینت حەوت ملیار بەرمیل نەوتە کە دەکرێت دەربهێندرێت .

هەروەها کێڵگەی نەوتی نامئاورەرانی  ئێران یش بە 2 پوینت 2 ملیار بەرمیل نەوت کە دەکرێت دەربهێندرێت لە پلەی سێهەم دایە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت