پارتە کوردەکانی تورکیا بەرنامەی جەژنەکانی مەزنی نەورۆز لەسەرانسەری تورکیایان ڕاگەیاند و گەورەترین کۆبوونەوەی کوردان بیست و یەکەمی مارس لە ئامه د بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس  بە گێڕانەوە لەڕۆژنامەی  جمهوریەت،  پارتەکان و ڕەوتەکانی سیاسی کوردی تورکیا لەوان  هەدەپە، پارتی ناوچەکانی دیمۆکراتیک،  کۆنگرەی  گەلان، پارتی ناوچەکانی دیموکراتیک، کۆنگرەی کۆمەڵی دیموکراتیک، یەکێتیی ئافرەتانی کورد و بەرنامەی خۆی بۆ  جەژنی نەورۆزی ساڵی 2017 بە دروشمی  حەتمەن  سەردەکەوین، بڵاو کردوەتەوە .

بەپێی ئەم بەرنامەیە  لە سی وسێ شاری ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا ڕێ وڕەسمی جەژنی  نە وروز  بەڕێوە دەچێت کە لەم ڕێ وڕەسمەدا  کەسایەتیگەلی گرینگ لەوان مامۆستایانی زانکۆ کە لە چوارچێوەی ڕەوشی نائاسایی  لە زانکۆکان وەدەرنراون، ڕۆژنامە نووسانی دەرەوەیی ، هونەرمەندان، ئەندامانی سەندیکاکانی تورکیا، ڕێکخراوەکانی مەدەنی  و سەدان کەسی بەانوبانگی دیکە بانگ کراون  کەلەنێویان دا ناوی کەسانێک وەک ئاسلی ئەردوغان،  سزن ئاکسو، یادر ئینانیر،  نەجمیە  ئالپای، مەلەتم  جونبول، موندەرس  سامانچیلار، عرفا  دەمیرچی ئوغلو و  . . . بەرچاو دەکەوێت  .

هەروەها بە پێی  زانیارییەکانی بە دەست هاتوو  بانگێشتن نامەیەکیش بۆ پارتی داد و گەشەپێدان بەمەبەستی بەشداریکردن  لەم جەژنانە نێردراوە  . لە تەنیشت پارتی داد و گەشەپێدان، لە پارتە کانی سیاسی وەک  پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا، پارتی دیمۆکراتی چەپی تورکیا ، پارتی سەعادەت، پارتی، پارتی ماف و ئازادی، پارتی کار، پارتی ئازادی و سوسیالیسم و . . . بانگێشتن کراوە.

لەنێوان پارتە بانگ کراوەکان ناوی پارتی بزاڤی نیشتمانی تورکیا نییە  .

بەرواری بەڕێوە چوونی جەژن لە شارەکانی  گەورەی تورکیا بەم شێوەیە:  هەژدەی مارس  ئەزمیر، مانیسا،  نۆزدەی مارس  ئەستەمووڵ، ئەنقەرە، شانلی ئورفا ، قونیا، غازی ئەنتەپ ،  بیستی مارس  حەکاری، ئاگری  و لە ئەنجامیش دا 21 ی مارچ  دیاربەکر کە جەژنی مەزنی کوردەکانی تورکیا لەوێ بەڕێوە دەچێت .

 

 

 

 

 

Mar 18, 2017 18:30 Asia/Tehran
بۆچوونت