• چاووش ئوغلو ڕەخنەی لە چاودێرانی ئەورووپی گرت

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی : ڕەخنەی چاودێرانی ئەورووپی لە کۆپرسی هەموارکردنی یاسای بنەڕەتی تورکیا ، بێ بنەمایە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتەرز لە ئەنقەرە، چاودێرانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا و ئەنجومەنی ئەورووپا لە ڕاپۆرتی خۆیاندا سەبارەت بە کۆپرسی  تورکیا ڕایانگەیاند  ئەم کۆپرسییە رکابەریەکی نابەرابەر  بووە  .

مەولوود چاووش  ئوغلو   لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە ئەنقەرە وتیشی :  ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و هاوکاریی ئەورووپا هیچ  ئیتعبارێکی نییە  چونکە ڕاپۆرتەکانیان  بنەمای بێ لایەن بوونی تێدا ڕەچاو نەکراوە و بە تەواوی لایەنگرانەیە .

لە کۆپرسی ڕۆژی  یەکشەممە  کە بۆ تێپەڕینی تورکیا لە نیزامی پەرلەمانی بۆ نیزامی سەرۆکایەتی بەڕێوە چوو، نیزیکەی 55 ملوێن  کەس خاوەن مەرجی دەنگدان بوون.

بەپێی ئەم ئەنجامە ، سەتی 51.3 ی خەڵکی تورکیا دەنگی ئەرێیان دایە ئەم کۆپرسییە.

چاودێرانی کۆگەی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئەورووپا لە پرێس کۆنفرانسێک دا  ئیدیعایان کرد  کۆپرسی  هەموار کردنی  یاسای بنەرەتی تورکیا خاوەن ستانداردەکانی نێودەوڵەتی نەبووە .

Apr 19, 2017 20:23 Asia/Tehran
بۆچوونت