• یێلدریم : با پارته‌ دژبه‌ره‌کانی تورکیا خه‌ڵک هان نه‌ده‌ن بێنه‌ سه‌ر شه‌قام

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا جه‌ختی کرد که‌ ده‌رنجامی گشت پرسی تورکیا ڕوون بووه‌ته‌وه‌ هەربۆیە داواکاریم له‌ پارته‌ دژبه‌ره‌کان ئەوەیە که‌ به‌رپرسیاربن و خه‌ڵک نه‌هێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان .

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند: ده‌رنجامی گشت پرسییه‌که‌ی تورکیا ڕوون کرایه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ پارته‌ دژبه‌ره‌کان ئیدی ده‌بێت به‌رپرسیارانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و داوا له‌ خه‌ڵک نه‌که‌ن بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان.

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا زیادی کرد: ده‌رنجامی گشت پرسییه‌که‌ ڕوونه‌؛ به‌ڵێ. بڕیاری پارتی گه‌لی کۆماری بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گشت پرسییه‌که‌ به‌ دادگای باڵای تورکیا ڕاده‌ست کراوه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌.

بینالی یه‌لدریم جه‌ختی کرد: ئه‌م کاره‌ش یاساییه‌، به‌ڵام نابێت که‌س له‌ یاسا ده‌ربچێت و داوا بکات خه‌ڵک بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئه‌مه‌ نایاساییه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ گشت پرسی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڵام تانه‌ی ساخته‌کاری له‌م گشت پرسییه‌ دراوه‌. پارته‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی تورکیا به‌ فه‌رمی داوایان کردووه‌ که‌ ئه‌م گشت پرسییه‌ پووچه‌ڵ بکرێته‌وه‌، ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ گه‌ر داواکه‌یان ڕه‌ت بکرێته‌وه‌، که‌یسه‌که‌ ڕاده‌ستی دادگای باڵای یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌که‌ن.

Apr 20, 2017 19:25 Asia/Tehran
بۆچوونت