دوابەدوای تێکهەڵچوون کاتی سەفەری سەرۆکی تورکیا بۆ واشینگتۆن لە نێوان پارێزەران و نەیارانی ڕەجەب تەیب ئەردوغان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باڵوێزی ئەم وڵاتەی بۆ دانی شینکردنەوەلەمبارەوە بانگ کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی حوڕیەت، ئەمریکا نیگەرانی توندی خۆی بەرامبەر تێکهەڵچوونی نێوان پارێزەران و نەیارانی رەجەب تەیب ئەردوغان لەڕەوتی سەفەری سەرۆکی تورکیا بۆ واشینگتۆن  کەبووە  هۆی بریندار بوونی لانیکەم یازدە کەس ڕاگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  وێڕای ئیدانە کرانی ئەم پەلامارانە، ئەوەی بە هەوڵدان بە دژی ئازادی بیروڕادەربڕین وەسف کرد.

خۆپیشاندانی ئاشتیانەی  چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بەردەم شوێنی مانەوەی سەردار قلیچ، باڵوێزی تورکیا لە ئەمریکا یاسایی و ئاشتیانە بووە .

هاوکات  تاقمێک لە یاسادانەرانی کۆماریخواز لە ئەمریکا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم  هەوڵە  داوایان لە تورکیا کرد  داوای لێبوردن بکات  .

هەرلەم پێناوەدا جان  مەک کێن،  سەناتۆری ئەمریکایی ڕۆژێک دوای  ئەم تێکهەڵچوونە  وێڕای ڕەخنەگردنی توند لە ڕوودانی ئەم تێکهەڵچوونە وتی : ئێمە دەبێ باڵوێزی ئەمریکا لە ئەمریکا وەدەر نێین.

 

ئادار 19, 2017 15:25 Asia/Tehran
بۆچوونت