• ئەردوغان : تورکیا ناتوانی  دوخی نایاسایی هەڵوەشێنێتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی تاکاتێک کە هیوری بە تەواوەتی دانەمەزرێت، ئانکارا ناتوانی دوخی نایاسایی هەلوەشینێتەوە .

بە وگێرەی ڕاپۆرتی رۆیتیرز ، رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە وتی : بەسگەلێکی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا هێشتایس پڕە لە چەک هەر بۆیە تورکیا ناتوانێ بارودۆخی نائاسایی ڕاگەیاندراوە دوای کودەتای سەربازی بی ئاکامی جولای ڕابردوو هەڵوەشێنێتەوە .

ئەردوغان ئیدعای کردووە لە بارودۆخی ئێستا ، شاخا چیاکانی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا پڕە لە حەشارگە ، شارە ژێر زەمینییەکان لەم ناوچە دا ڕۆنراون . ئەردوغان لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سوریایش وتی : ئانکارا بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی زۆرتر وەکوو قەڵخانی فورات لە باکووری سوریا ،  کەمتەرخەم نابێ و ئەگەر بەرەو ڕووی هەرەشەی کوردەکانی سوریا و ئەی پی جی بێت ، کاردانەوەی دەبێت . ڕاگەیاندنی دوخی نائاسایی لە ناوچەکانی باشووری و باشووری رۆژهەڵاتی  تورکیا بەردەوام بەرەو ڕووی ناڕەزایەتی دەربرینی  تووندی کوردەکان و پارتەکوردییەکانی ئەو وڵاتە بووە . چۆن ڕاگەیاندرانی ڕەوشی نائاسایی لەم ناوچە گەلە دەبێتە هۆی تووندتربوونەوەی گرفتەکانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە .

ئادار 19, 2017 17:20 Asia/Tehran
بۆچوونت