تاقمێک لە پارلمانتارانی سەربە پارتی دێموکراتیکی گەلان لە پەرلەمانی تورکیا لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە سزادرانی نوێنەرانی ئەو پارتە لە بریارگە دادەڤانیەکان لەبەردەم دادگەی یاسای بنەڕەتی تورکیا مانیان گرت .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئاران نێوز" ئەم نوێنەرانە " خوازیاری لێکدانەوەی هەمدیسانی مەحکومکرانی ئەندامانی لەبەند کراوی پارتی دێموکراتیکی گەلەکان بوون. ئەحمەد ییلدریم نوێنەری پارتی دێموکراتیکی گەلەکان لەم مان گرتنە وێڕای داخوازی پیداچوونەوە بەسەر دۆسیەی نوێنەرانی لەبەندکراوی ئەم حێزبە وتی: دادگەی یاسای بنەڕەتی دەبێ بە پێی داخوازی خەڵک وبە شێوەی دێموکراتیک بجوڵێتەوە. بە قسەی ئەحمەد ییلدریم ، دادگەی یاسای بنەڕەتی لە بارەی دەسگیر کرانی ئەندامان وڕێبەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلەکان لە وان سەلاحەدین دەمیرتاش وفیگن یوکسکداغ ڕێبەرانی پارتی دێموکراتیکی گەلەکان ویازدە نوێنەری تر ی ئەم حێزبە کردەوەی ناڕوونیان هەبووە. بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، تورکیا دوای کودەتای ساڵی ڕابردووی زائینی ، یاسای پارێزرانی سیاسی نوێنەرانی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە ودوای ئەوە نوێنەرانیکی بێ ئەژمار بانگ کران بۆ شوینەکانی دادەڤانی بەڵام نوێنەرانی پارتی کوردی دێموکراتیکی گەلەکان لە ئامادە بوون لە شوێنی دادەڤانی سەری هەڵدا . دوابەدوای ئەم کارە، سەلاحەدین دەمیرتاش وفیگن یوکسکداغ ڕێبەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلەکانی تورکیا هاوڕێ لەگەڵ نۆ کەس لە نوێنەرانی ئەم پارتە دەسگیر کران وهەرئێستاکەیش لە زیندان دان. نێزیک بە پێنج مانگ لەمەوپێش داواکاری سزایەکی قورس لەدژی سەلاحەدین دەمیرتاش وفیگن یوکسکداغ ڕێبەرانی هاوبەشی پارتی دێموکراتیکی گەلەکان دەرکرا، کە دوابەدوای ئەوە بۆ دەمیرتاش لە چل وسێ هەتا سەدو چل ودوو ساڵ وبۆ یوکسکداغ لە سی هەتا هەشتا وسەساڵ زیندان داواکرابوو. ئەمەلەحاڵێکدایە کە نوێنەرایەتی نورسل ئایدوغان ئەندامی تری پارتی دێموکراتیکی گەلەکان ونوێنەری خەڵکی شاری دیاربەکر لە پەرلەمانی نیشتمانی تورکیا یش مانگی ڕابردوو وەرگیرا ولە پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەرکرا.ژماری ئەندامانی پارتی دێموکراتیکی گەلەکانی تورکیا وەکوو سێهەمین پارتی گەورەی حازر لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە دوابەدوای وەرگیرانی ئەندامیەتی یوکسکداغ وئایدوغان بۆ پەنجاو حەوت کەس کەم بووەوە. 

Jun 19, 2017 17:30 Asia/Tehran
بۆچوونت