وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: گەڵاڵەی ڕیفڕاندۆم بەئامانجی سەربەخۆکردنی هەرێمی کوردستانی ئێراق کەڵک وەرگرتنە لە دەرفەت .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، مەولود چاووش ئوغلۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا وتی: گەڵاڵەی گشت پرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ، هەل خوازی ڕێبەران وکاربەدەستانی خۆجیی لە دۆخی ئاڵوزوشڵەژاوی ئێراقە. چاووش ئوغلۆ لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران ، هێنانە ئارای بەڕێوە بردنی گشت پرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە کردەوەیکی نادروست زانی وڕایگەیاند کە لەم بوارە لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕیبەری هەرێمی کوردستان وتووێژی کردووە. ڕایشیگەیاند : بڕێاری بەڕێوە بردنی ئەم گشت پرسیە هەڵەیە وبۆ ناوچە ئاڵوزی بەدی هێنەوە وتورکیا هەروا کە پشتیوانی خۆی لە یەکپارچەیی خاکی ئێڕاق ڕاگەیاندووە ، ڕیزیش دەگرێت لە یاسای بنەڕەتی بەردەم لە هەرێمی کوردستان.

Jun 19, 2017 17:44 Asia/Tehran
بۆچوونت