دادگەی ئەستەمووڵ داواکاری پێداچوونەوەلەلایەن نوێنەری بەندکراوی پارتی کوماریخوازی گەل کە بیست و پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە، ڕەت کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژنامەی حوریەتی چاپی تورکیا ، ئەنیس بەبەر ئوغلو بە تۆمەتی لەقاودانی  زانیاری نهێنی سەبارەت بە هەڵگرتنی چەک بە لورییەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی نەتەوەیی تورکیا بۆ سەرهەڵداوانی سوری و بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتێک لەم بوارە لە ڕوژنامەی جومهوریەت، حوکمی بیست وپێنج ساڵ زیندانیان بۆ بڕییەوە.

هەرلەم پێناوەدا پارتی کۆماریخوازی گەل  هاوڕێ لەگەڵ ژومارێک لە ناڕازیانی رێپێوانی " عەدالەت" یان لە ئەنقەرە هەتا ئەستەمووڵ دەست پێکردووە.

ئێستاکە ئەم ڕێپێوانە گەیشتوەتە پێنجەمین ڕۆژی خۆی و کەمال قلیچدار ڕێبەری ئەم پارتەش لەم ڕێپێوانە بەشدار بوو  .

بەربەر ئوغلو  داکۆکی خۆیان  لەم ڕێپێوانە ڕاگەیاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداران لەم ڕێپێوانە  داوا کرد   .

محەممەد تانال  نوێنەری پارتی کۆماری خواز لە پەیامێک دا بە گێڕانەوە لە بەربەر ئوغلو دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراو لە بەندیخانە وتی : ئێمە داوای دادگەریمان لە هەموان کردووە و ئەمانەوێ هەموان بێتە ڕیزی ئەم ڕێپێوانە.

Jun 20, 2017 17:55 Asia/Tehran
بۆچوونت