دەوڵەتی تورکیا لە بیست و شەش بەش لە ستانی هەکاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە یاسای قەدەغەی هات و چووی ڕاگەیاند .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن لە ئەنقەرەوە پارێزگاری حەکاری لە ئاگارینامەیەک ڕایگەیاند  : لە چوارچێوەی بەرەنگار بوونەوەی  ئەندامانی پەکەکە  لە بیست و شەش ناوچە لە سێ شاری شەمزینان، چوکورجا ویوکسک ئاوا  لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی یازدەی ئوت هەتا ڕاگەیاندنی دوایی  یاسای قەدەغەی هات و چو بەڕێوە دەچێت و  هاتو چو لەم ناوچەگەلە تەنیا بە مۆڵەتی ڕەسمی کاربەدەستان و بنکەکانی بەرپرس  مومکین دەبێت.

قەدەغەی هات و چوو و یاسای سەربازی لە شازدە ناوچە لە دوو شاری  لیجە و هانی لە پارێزگەی دیاربەکر ، چوار ناوچە لە پارێزگەی بینگول  ، بیست و یەک ناوچە لە پارێزگەی مووش و دێرسیم  هەروا بەردەوامە

Aug 11, 2017 16:09 Asia/Tehran
بۆچوونت