پۆلیس و هێزی ئاسایشی تورکیا 42 بەکرێگیراویان گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ هەینی  لە چەند ئۆپراسیۆنی  جۆربەجۆر  چل و دوو گومانلێکراو  بە ئەندامبوون لە تاقمە تیرۆریستییەکانیان گرت.

هەواڵدەریی ڕویتەرز  ڕایگەیاند بیست و دوو گومانلێکراو لە ئەندامبوون لە تاقمی تیرۆریستی داعش لە ئوپراسیۆنێکی ئاسایشی  لە پارێزگەی ئەلئەزیغ گیراون.

سەرچاوەکانی ئاسایشی هەروەها باسی گیرانی بیست کەسیان کرد بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ  پەکەکە لە پارێزگەی  ئەدەنا.

دەوڵەتی تورکیا ئیدیعا  دەکات لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو زۆرتر لە پێنج هەزار ئەندامی تاقمی  تیرۆریستی داعشیان گرتووە و نیزیکەی  3290 تیرۆریستی بیانیان لە 95 وڵاتی جۆربەجۆر وەدەرناوە.

Aug 11, 2017 16:10 Asia/Tehran
بۆچوونت