سەرکردەیەکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا وتی : پارتی کۆماریخوازی گەل لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی وەکوو حکومەت دەجووڵێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، سەری سورەیا ئوندر، نوێنەری ئەنقەرە لە پەرلەمانی تورکیا سەربە پارتی دیمۆکراتی گەلانی تورکیا وتی : بەشێک لە  پارتی کۆماریخوازی گەلان  کاتی وتووێژی ئاشتی لەنێوان کوردەکان و دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستێکی وەک  ئاک پارتی و حکومەت دەگرنە بەر  .

سری سورەیا ئوندر  بە ئامادەبوون لەنێو کۆڕی ناڕازیانی ویجدان و عەداڵەت لە پارکی  یوغورت چی   ئەستەمووڵ  وێڕای ئاماژەدان بە ڕێپێوانی دادگەری  لەلایەن پارتی کۆماریخوازی  گەل و دوابەدوای ئەوەش کۆبوونەوەی ویجدان و دادی  پارتی دیمۆکراتیکی گەلان وتی  :  هەم ڕێپێوانی پارتی کۆماریخوازی گەل و هەم  کۆبوونەوەی وجدان و داد  هەوڵێکی گرینگ و پێویست بوو  .

ناوبراو لە درێژەی  قسەکانی دا وێڕای ڕەخنە گرتن  لە دەوری  پارتی کۆماریخوازی گەل لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتیش  وتی  : پارتی کۆماریخوازی گەل لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی کورد  - تورکی  زۆر لاواز جووڵاوەتەوە  .

ڕەوشێک کە ئێمە ئێستا لەو داین  هەموو  پێش بینییەکانی ئێمەیان  سەلماندووە.

بەجاران  پێداگریمان کرد بوو کە هەموو ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی بە مانای کوشت و بڕی  پاشماوەی دیمۆکراسی لەم وڵاتە دا دەبێت.

لە ناوخۆی پارتی کۆماریخوازی گەل بەشێک لەم پارتە باوەڕیان بەم پرسە نەبوو و لەم بارەوە هەڵس و کەوتێکی وەک  حکومەتیان گرتە بەر .

تەنیا ڕێگەیەک لەبەردەم  ئەم وڵاتە هەیە ،  بەدڵ و ڕاستبێژانە بەڵام بەوریایی باس و وتووێژ دەکەین و ڕەوتەکانی دیمۆکراسی لە جێگەیەک  کۆدەکەینەوە.

سری سورەیا ئوندر لە درێژەدا وتیشی : ناکۆکی بیروڕا لەنێوان پارتی کۆماری خوازی گەل و پارتی دیمۆکراتیکی گەلان  دەکرێت وتووێژی لەسەر بکرێت و ئەم وتووێژانە زۆر گرینگە.

ئەم ناکۆکی بیروڕایە لە ئارادایە و هەر دەبێتیش .  ئەوەی گرینگە  سەرپۆش دانان لەسەر ناکۆکی بیروڕا نیە بەڵکوو گرینگ ئەوەیە لەم بوارانە  وتووێژ بکرێت.

لەم وڵاتەدا هەرکەس داواکارییەکی دیمۆکراسیانەی هەیە لە لایەن حکومەتەوە دەکەوێتە بەر پەلامار ، شتێک پێویست تر و گرینگتر لە یەکگرتوو بوونی کەسانێک کە لەلایەن حکومەتەوە زەبریان وێ دەکەوێ ، لەئارادانییە .

 

Aug 11, 2017 16:26 Asia/Tehran
بۆچوونت