ڕێبەری گەورەترین پارتی نەیاری دەوڵەتی توریا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی لەم وڵاتە هیچ چەشنە دەستەبەرێکی ماڵی و گیانی بۆ خەڵک لە ئارادانییە وتی :لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دواتر ئەردوغان وەلادەنین و تورکیا لە بوونی ئەم دیکتاتۆرە ڕزگار دەکەین .

بەپێی ڕاپۆرتی تەسنیم، کەمال قەلیچدار ئوغلو   ڕێبەری پارتی نەیاری کۆماری گەلی تورکیا  کە گەورەترین  پارتی نەیار لەم وڵاتە  دێنە ئەژمار لە وتووێژ لەگەڵ  بڵاو کراوەی  فوکوس ی ئاڵمان  ڕەخنەیەکی توندی لە دەوڵەتی تورکیا گرت و وتی  : بە داخەوە  مایەوە لە تورکیا دا  هیچ دەستەبەرێکی گیانی و ماڵی بۆ خەڵکەکە نییە .

بەداخەوە ئێمە لە تورکیا لە سەردەمێک دا دەژین کە یاسا لەودا ئیعتباری نییە  و دادگەری لە ئارادا نییە  . لەبەر ئەوەی بتوانین دیسان  متمانەی دونیا بەرەولای خۆمان ڕاکێشین تورکیا دەبێ خێرا بگەڕێتەوە بۆ ڕەوشی ئاسایی و دیمۆکراسی.

کەمال قلیچدار ئوغلو  سەبارەت بە گیرانی  پەیامنێران و چالاکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا بە تۆمەتی سیخوڕی  وتی :  من ئەم پرسە بە هەڵە دەزانم  کە پەیامنێران  و شارومەندانی   وڵاتانی تر وەک شارومەندانی  ئاڵمانی  کە لەبەر ئیش و کار دێن بۆ تورکیا بێ هۆوهەگەر  تۆمەتی سیخوڕییان لێ بدرێت .

وەها تۆمەتێک دەبێ لە دەوڵەتێکی ڕەوا و بە پێی سەنەدوبەڵگەی بڕواپێکراو  لەلایەن سیستمی دادەوە پشت ڕاست بکرێتەوە.

ئەگەر وەها سەنەدوبەڵگەگەلێک لەئارادابێت دەبێ بخرێتە ڕوو و لەلایەن نوێنەرانی دوو وڵات سەبارەت بەو قسە بکرێت.

بەڵام هەموو کەس دەزانن  سیستمی داد لە تورکیا بە تەواوی لە ژێر چاودێری دەوڵەت دایە .

ڕێبەری  پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا  هەروەها وتی : ئێمە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وسەرۆکایەتی دواتری تورکیا لەساڵی 2019  ئەردوغان لە مەیدان وەدەردەنین و تورکیا لە بوونی ئەم دیکتاتۆرە  ڕزگار دەکەین .

Aug 12, 2017 16:00 Asia/Tehran
بۆچوونت