• چاووش ئوغلو: ژمارێک نوێنەری پەرلەمانی ئاڵمانیا لە پەکەکە داکۆکی دەکەن

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی : ژومارێم نوێنەری پەرلەمانی ئاڵمان داکوکی لە تاقمی پەکەکە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ملییەتی چاپی تورکیا ، مەولوود چاووش ئوغلو  ڕۆژی هەینی وتی : ئەم نوێنەرانەی پەرلەمانی ئاڵمان بۆ وەدەرنانی  ناوی پەکەکە لە لیستی تاقمە تیرۆریستییەکان  هەوڵ دەدەن  .

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی  : ئەم نوێنەرانە زۆربەیان ئەندامانی پارتی چەپ خوازن.

چاووش ئوغلو  هەروەها لەکاردانەوە بەرامبەر قسەکانی  یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئاڵمانیا کەسەبارەت بە سەفەر بۆ تورکیا و سەردان لە بنکەی هێزی ئاڵمانی لەم  وڵاتە داوای دەستەبەری ئاسایشی لە دەوڵەتی تورکیا کرد بوو  وتی:  تورکیا  دەوڵەتێکە بە پێی یاسای مافەوانی و ڕێز لە یاسا مافەوانی و نێودەوڵەتییەکان دەگرێت  .

چاووش ئوغلو  وتی  : ئەگەر ئەم نوێنەرەی ئاڵمان لە لایەن وڵاتەکەی بۆ تورکیا بنێردرێت، دەتوانێ سەردانی بنکەی قونیە بکات و دواجار بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

پێوەندی  تورکیا و ئاڵمانیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو بەتایبەت دوای  کودەتای ژوئیەی  ساڵی ڕابردوو لە تورکیا و کوپرسی ئەم دواییەی یاسای بنەڕەتی لەم وڵاتە  تووشی ناکۆکی بووە.

Aug 12, 2017 18:45 Asia/Tehran
بۆچوونت