• کوژرانی چوار چەکداری پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی تورکیا

لە ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چوار چەکداری سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە باکووری ئێراق کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی سەباح نووسی: لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو فڕۆکەی جەنگیی ئف ١٦ ڕۆژی دووشەممە بە گەشت لێدانیان بە سەر بەرزاییەکانی "زاپ" لە باکووری ئێراق، چوار چەکداری سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)یان کوشت.

بەردەوامیی پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر باکووری ئێراق بە بیانووی سەرکوت کردنی ئەندامانی پەکەکە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ئێراق بەردەوام وشداری داوە لە حاند بنپێ کرانی سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتە لە لایەن تورکیاوە.

هەروەها ڕایگەیاند ؛ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوجەی "کەزیل تەپە"ی پارێزگەی ماردین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە کاتی پشکنینی لۆرییەکدا، دەستیان گرتووە بە سەر ٥٠ چەک و چۆڵدا و هەروەها دوو ئەندامی پەکەکەیشیان قۆڵبەست کرد.

پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەریی کێشەی کورد لە تورکیا لە دێسەمبەری ٢٠١٢ـەوە دەست پێبوو و دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولایی ٢٠١٥ لە شاری "سوروچ" ڕاگیردرا و پاش ئەوە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە سەر لە نوێ پەلاماردانی بنکە و مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە.

بە پێی ڕێژە و ئاماری بڵاو کراوە لەم ماوەیەدا، لانیکەم زیاتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.

Sep 12, 2017 10:34 Asia/Tehran
بۆچوونت