• گیرانی تاقمێک  لە ئەندامانی داعش لە ئەستەمووڵ

هێزی ئاسایشیی تورکیا ، بیست و پێنج ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە شاری ئەستەمووڵ گرت .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ، هێزی ئاسایشیی تورکیا  ڕۆژی سێ شەممە  بە پەلامارکردنەسەر حەشارگەی  تیرۆریستەکان لە شاری ئەستەمووڵ، بیست و پێنج  کەس لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەوان  بیست و سێ  هاوڵاتی بیانی و دوو هاوڵاتی تورکیان  گرت.

لەنێو گیراوان  سێ کەس لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعشیش  هەبوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لەم ئۆپراسیۆنەدا زۆرێک سەنەدوبەڵگەی ڕێکخراوی و کەرەستەی پێوەندیدەری تاقمی تیرۆریستیی داعشیش دۆزرایەوە و دەستی بەسەر داگیرا.

گیرانی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە تورکیا لەحاڵێکدایە کە دەوڵەتی رەجەب تەیب ئەردوغان  سەرۆکی ئەم وڵاتە ستراتژییەکی  دووفاقیانەیان بەرامبەر بە تیرۆریزم دا هەیە و دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە هاوکاری هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی خۆی بە داکۆکی کردن لە تیروریستان لە سەرکوت کردن و کوشت و بری  خەڵک و هێزی دەوڵەتی  ئێراق و سوریا  بەشداری دەکات  .

Sep 12, 2017 17:42 Asia/Tehran
بۆچوونت