• پەیامنێری رۆژنامەی ئەمریکی وال ستریت ژۆرنال لە تورکیا ، بڕیاری زیندانی بۆ بڕایەوە

دادگەیەک لە تورکیا ئایلا ئالبایراک پەیامنێری بەڕەگەز تورکی رۆژنامەی وال ستریت ژۆرنالی ئەمریکای بە٢٥مانگ زیندان مەحکوم کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا و بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی جمهورییەت؛ دادگەیەک لە تورکیا ، مانگ زیاندنی بڕییەوە بۆ ئالبایراک پەیامنێری رۆژنامەی وال ستریت ژۆرنالی ئەمریکا جێگیر لە تورکیا کە ناسنامەی تورکی و فەنلەندی هەیە، دوای نووسینی ڕاپۆرێک لەساڵی٢٠١٥ لەژێر ناوی "بەئامادەبوونی هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا لەناوچە کوردنشینەکان- شەڕی شاریی گەرم وگوڕتر دەبێ" .

جرارد باکر سەرنووسەری رۆژنامەی وال ستریت ژۆرنال رایگەیاند: ئەو تۆمەتە بۆ رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ و بەدەربەست ، پڕووپووچ و بێ بنەمایە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئالبایراکیش لەکاردانەوە بەو بڕیارە وتی: بەسەرنجدان بە بارودۆخی ئێستای تورکیا، نەدەبوو دەرکرانی وەها بڕیارێک بەلامەوە سەیربا.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو ڕۆژنامەیە، ئێستا ئالبایراک لە ئەمریکا نیشتەجێیەو داوا دەکا لەدادگە کە بەبڕیارەکەیدا بچێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو بڕیارەی دادگە پاش قووڵ بوونەوەی کێشەی نێوان تورکیاو ئەمریکا و دوای هەڵپەسێردرانی خزمەت و ڕاژەکارییەکانی هاوپێوەند بە دەرکرانی ڤیزا لە نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە تورکیا، دەرکراوەو مانادارە.

Oct 11, 2017 13:25 Asia/Tehran
بۆچوونت