• بنپێکرانی  سنووری ئاسمانیی قبرس لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا

چەند فرۆکەی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە سنووری ئاسمانیی قرسی لە سەرووبەندی جیابوونەوەی بەشی باکووری قبرس لەم وڵاتە ، بەزاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناوچەکانی نیزیک  بە نیکوزیا ی  پێتەختی  قبرس لە بەرزایی نزم دا  فڕین و دیواری دەنگیان شکاند  .  ئەم کارە بووە  هۆی ترس و تۆقانی  خەڵک.

 دەوترێ  فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیا  بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی خۆی و ئامادەیی بۆ بەشداریکردن لە مەشقێک

 لە سەرووبەندی ساڵوەگەڕی  جیابوونی باکووری قبرس ، دەستیان داوەتە بەزاندنی سنووری ئاسمانی قبرس .

ئێستاکە نیزیکەی سی هەزارسەربازی تورک لەباکووری دوورگەی قبرس کە بەشی تورک نشینیشی  پێ دەوترێ، سەقامیان گرتووە.

دوابەدوای دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا لەساڵی 1974 ی زایینی ، دوورگەی قبرس  بۆ دووبەشی  باکووری (تورک نشین ) و  باشووری ( یونانی نشین)  دابەشکراوە.

بەشی تورک نشین لە دەیەی 1980 ی زایینی  وێڕای ڕاگەیاندنی  سەربەخۆیی ناوی خۆی بۆ کۆماری تورکی قبرسی باکووری ڕاگەیاند  .

دەوڵەتی تورکیا هەروا  دوورگەی قبرس بە بەشێک لە زەوینی خۆی دەزانێ  .

لەماوەی چەند دەیەی ڕابردوو کاربەدەستانی ئەنقەرە  هەموو هەوڵی خۆِان بۆ  بەڕەسمی ناسینی  بەشی تورک نشینی قبرس  لە کۆمەڵگەی جیهانی  بەکارگرتووە بەڵام سەرباری ئەمەش، هەموو هەوڵی دەسەڵاتدارانی تورک بۆ هێنانە دی ئەم ئامانجە بێ ئەنجام بووە.

Nov 15, 2017 09:54 Asia/Tehran
بۆچوونت