•  دادگای ئانکارا خوازیاری درێژکردنەوەی ماوەی  زیندانی نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا بوو

دادگای ڕاگەییشتن بە تۆمەتەکانی فیگن یوکسک داغ ، نوێنەری پێشووی وان لە پەرلەمانی نیشتمانیی تورکیا بەڕێوە چوو و لە کۆتایی کۆبوونەوەکە دا حوکمی درێژ کرانەوەی ماوەی زیندانی ناوبراو لە لایەن دادەئەستێنی ئەو دۆسیە دەرکرا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا   کۆبوونەوەی   ڕاگەیشتن  بە  تاوانەکانی  یوکسک داغ  لە  لقی  16 دادگای  کەتنی  ئانکارا  لە ناوچەی   سینجان  بەڕێوە چوو  و نوێنەری  پێشووی  وان  لە  پەرلەمان  و ئەندامی  پێشووی  پارتی  دیموکراتیکی  گەلانی  تورکیا  بە ئامادە بوون لە دادگە  سەبارەت بە تاوانەکانی  "  ڕێنوێنی کردنی  تاقمی  تڕۆڕیستی  "  بانگەواز بۆ   تاقمە تڕوڕیستیەکان   ، هاندانی خەڵک بۆ دوژمنایەتی کردن  لە گەڵ دەوڵەت و  ڕێکخستنی  ڕێپێوانگەلی  نایاسایی  بەرەڤانی لە خۆی کرد. داد ئەستێنی  دادگە  لە کۆتایی  دانیشتنەکە  و دوای  بیستنی    وتەکانی  تۆمەتبار و لێکدانەوەی  دۆسیەکە  حوکمی  درێژە کردنەوەی ماوەی  زیندانی  فیگن یوکسک داغی دەرکرد . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا  مانگی  ڕابردووی  زایینییش   داد ئەستێنی  ئامەد  لە  سکاڵانامەکەی  خۆی وتەکانی  ئەو تۆمەتبارەی بۆ بەرەڤانی لە خۆی لە دادگادا  بە  سووکایەتی  ئاشکرا  بە  نەتەوە  کۆماری تورکیا  و   دامەزراوە  دەولەتیەکان  زانی   و خوازیاری  دوو  ساڵ  زیندان  بۆ   ئەو نوێنەرەی  پێشووی  پەرلەمان بوو .مافی  نوێنەرایەتی و حەسانەی  فیگن یوکسک  داغ  ڕێبەری  پێشووی   لقی  ئافرەتانی  پارتی  دیموکراتیکی  گەلان  (هەدە  پە )  و نوێنەری  شاری  وان  لە  پەرلەمانی  نیشتمانی  تورکیا  نزیکەی  هەشت  مانگ لەمەوبەر  هەڵوەشایەوە . ئەندامەتی  و  ڕێبەرایەتی کردنی  لقی  ئافرەتانی  پارتی  دیموکراتیکی  گەلانیش  لە لایەن ناوبراوەوەو بە دەر  کرانی حوکمەکەی دادگە لێی زەوت کرا . ناوبراو  لە چواردەی  خەزەڵوەری  1395  هاوڕێ  لە گەڵ  سەلاحەدین  دەمیرتاش  نوێنەری  دیکە  و  هاوسەرۆکی  پارتی  دیموکراتیکی  گەلان (  هەدەپە) و  9  نوێنەری  دیکەی  ئەو پارتە  قوڵبەست کراو لە گرتووخانە دایە  . بە دەرکردنی  ئەو نوێنەرەی  پەرلەمانی  تورکیا   لە پارتی   دیموکراتیکی  گەلان  ژوماری ئەندامانی   ئەو پارتە  لە پەرلەمانی  تورکیا بۆ  55  کەس  دابەزیوە .  بەرلەوەش  دادئەستێنی ئانکارا  بۆ فیگن یوکسک داغ  بە تۆمەتی   ئەندامەتی  لە تاقمە تڕۆڕیستەکان ، سازدانی  ڕێپێوانی نایاسایی، هاندانی  ئاشکرای خەڵک  بۆ دۆژمنایەتی  کردنی دزی دەوڵەت  و هاندان  بۆ کردەوەی  تاوانکارانە و بانگەواز بۆ   تاقمە تڕۆڕیستیەکان  خوازیاری  30 هەتا 83  ساڵ  زیندانی  ببوو  .  ناوبراو    ئێستاکە  لە  زیندانی کوندرای  کوجا عەلیە  .

Dec 07, 2017 22:38 Asia/Tehran
بۆچوونت