• 236 کەس بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ گروپی گولەن لە تورکیا قۆڵبەست کران

236 کەس بە فەرمانی دادەئەستێنی گشتیی تورکیا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو واتە بە تاوانی هاوکاری کردن لە گەڵ گرووپی گواەن لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا قۆڵبەست کراون .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ڕۆژی  یەکشەمەی  ئیرنا ،  لە درێژەی  گرتنەکان و  لێکوڵینەوە  لە هۆکارانی  هاوپەیوەند بە  گرووپی گولەن ،  بە فەرمانی  دادەئەستێنەکانی  دانیشتوو  لە شاری موش  ، ئاغری ، ئانکارا ، ئەستەمۆڵ  ، قوونیە،  ئامەد ، مارماریس  و سامسون  236  کەسی گومانلێکراو بۆ وێنە   حەوت ئەفسەری هێزی ئاسمانی ،9 هێزی  ژاندارمری ،56 سەربازی  هێزە چەکدارەکان و 28  مامۆستای قوتابخانە  بە تاوانی  هاوکاری   لە گەڵ گرووپی  گولەن  لە ماوەی  هەفتەی  ڕابردوو لە لایەن  پولیسی  دژە تڕۆڕ   قۆڵبەست کران . کاربەدەستانی  دەوڵەتی تورکیا  ژۆمارێک  کەسی هاوپەیوەند  بە گرووپی  فەتحۆڵڵا گولەنیان  نزیک بە  170  هەزار کەس  ڕاگەیاند  و  وتیان  کە   ئەو کەسانە   ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ  لە کودەتای   15  جوولای  ساڵی  ڕابردووی  تورکیا  ڕۆڵیان بووە .  تورکیا  بانگەشە دەکات  کە فەتحوڵڵا گوێلەن  بە  پێکهێنانی  گرووپێکی  ناسراو بە گوێلەن  (فوتو )  و بە  دزە کردن لە ناو  پێکهاتەی  دادەوانی   سەربازی  فێرکاری  و ئەرکانی  دەوڵەتی  ، کودەتای  15  جولای  ڕێکخستووە . لە کودەتای  15  جوولای  ساڵی  2016ی تورکیا  249 کەس کوژران  و  دوو هەزار و 193 کەسیش  بریندار بوونە .  دادگاییکرانی  هۆکارانی  کودەتای  بێ ئاکامی   15 ژوولای  تورکیا  لە  دادگاکانی  تورکیا  هەروا بەردەوامە و  لەودا  فەتحۆڵڵا گوێلەن  وەک  تاوانباری  پلەی یەکەم  ناسێندراوە .

Jan 14, 2018 16:11 Asia/Tehran
بۆچوونت