• کوژرانی  سەربازانی تورکیا  لە باشووری ئەو وڵاتە

سەربازێکی تورکیایی لە پەلاماری بە ڕاکێتی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە پەکەکە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کوژرا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ئیسپوتنیک  سەرچاوەکانی تورک  ڕۆژی یەکشەمە  ڕایانگەیاند   سەربازێکی  ئەو وڵاتە  لە پەلاماری ب ە هاوەنی  ئەندامانی  پەکەکە  لە پارێزگای  حەکاری  لە باشووری  ڕۆژهەڵاتی وڵات کوژراوە .  لە هەمان حاڵدا  ڕاگەیندرا  فڕۆکە شەڕکەرەکانی  تورکیا  بنکەکانی  پەکەکەیان  لە باکووری  سووریا  و ئێراق  داوەتە بەر  پەلاماری  مووشەکی  خۆی .  ڕەوتی  ئاشتی  بۆ چارەەسری  پرسی کوردەکان  لە تورکیا کە لە دیپامبری  2012  دەسپێکرا بوو   بە دوای تەقینەوەی  مانگی وئییەی  2015  لە  شاری  سوروچی ئەو وڵاتە  ڕاگیرا . دوای  ئەوە  ئەرتەشی  تورکیا  و پەکەکە   کە پەلامار بۆ سەر  بنکەکانی یەکتریان سەرلە نوێ کردەوە .  بە پێی  ئامارە ب ڵاو کراوەکان  لەو ماوەیە دا  لانیکەم  شەشسەد   هێزی  ئاسایشی  تورکیا  و زیاتر  لە  حەوت هەزار  ئەندامی  پەکەکە  کوژراون .  دەوڵەتی   ئانکارا   ڕایگەیاندووە  کە  ئیدی  ڕێگاچارەیەکی  سیاسی  بۆ قەیرانی  کوردەکان  لە ئارادا نیە  و پەکەکە  بە  ڕووداوەکانی  ئەم  دواییە  چانسی  خۆی  بۆ چارەسەری  دیپلوماتیکی   قەیرانی  لە دەس داوە .

Jan 14, 2018 19:15 Asia/Tehran
بۆچوونت