•  189کەس    بە تاوانی  هاوکاری  لە گەڵ  گرووپی گوێلەن   لە تورکیا قۆڵبەست کران

189کەس بە فەرمانی دادەئەستێنی گشتیی تورکیا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە بە تاوانی هاوکاری کردن لە گەڵ گرووپی گوێلەن لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو دا قۆڵبەست کران .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ڕۆژی  یەکشەمەی  ئیرنا لە درێژەی   گرتنەکان  و لێکۆڵینەوەکان  لە هوکارانی  هاوپەیوەند  بە گرووپی گوێلەن  بە فەرمانی  دادەئەستێنەکانی   دانیشتوو لە شاری   ئانکارا   ئەستەمۆڵ  ؛ ئانتالیا "؛ ئالانیا ؛  کایسری  "؛ ئاماسیا  ؛ سیرت "؛ تەکیر داغ  ؛بورسا "؛ سامسون ، ئادانا  و ئایدین   189 کەسی گومانلێکراو  بۆ وێنە  سەرۆکی پێشووی  پولیسی دژە شۆڕشی  ترابوزان  ،شارەوانی  پێشووی ئالانیا  17  فەرمانبەری دەرکراوی زانکۆی  غازی  ، حەوت   فەرمانبەری  پێشووی  وەزارەتی  تەندروستی  و 52   پولیسی پێشووی  ئاسایشی  بە تاوانی هاوکاری   لە گەڵ گوێلەن  لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو  لە لایەن  پولیسی  دژە تڕوڕی  تورکیا قۆڵبەست کران .کاربەدەستانی  دەوڵەتی تورکیا  ژوماری کەسانی هاوپەیوەند لە گەڵ تاقمی گوێلەنی بە نزیکی 170  هەزار کەس  ڕاگەیاند و وتویان  کە ئەو کەسانە  بە شێوەی   ڕاستەوخو  و ناڕاستەوخو  لە کودەتای  15  جوولای  ساڵی  ڕابردووی  تئورکیا  دەوریان  بووە .  تورکیا  بانگەشەی کردووە  کە گوێلەن  بە پێکهێنانی  گرووپێک  ناسراو  بە  گوێلەن- فوتو - و بە  دزە کردنە ناو  پێکهاتەکانی  دادەوانی  ،سەربازی    فێرکاری  و ئەرکانی  دەوڵەتی    کودەتای  15  ژولای  ساڵی 2016ی  تورکیا   249 کەس کوژران  و 2 هەزار و 193  کەسیش  بریندار بوون   دادگاییکرانی  هۆکارانی کودەتای  بێ ئاکامی  15 جوولای  تورکیا   لە دەزگەی دادی  تورکیا  لە ئارادایە  و لەو دا  فەتحوڵڵا گوێلەن  وەک  تاوانکاری  پلەی  یەکەم  ناسێندراوە .

Feb 11, 2018 20:01 Asia/Tehran
بۆچوونت