• گیرانی یازدە کەس لە تورکیا بە تاوانی هاریکاری لە گەڵ پەکەکە

میدیاکانی تورکیا باسی گرتنی یازدە کەس دەکەن بە تاوانی هاریکاریی لە گەڵ پەکەکە لە شاری شانلی ئورفای باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە .

رۆژنامەی وەتەن چاپی تورکیا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند : پۆلیسی ئەم وڵاتە لە هەڵمەتێکی نهێنی و بە گەمارۆدانی هاوکاتی چەندین ناوچە ، یازدە کەسی بە تاوانی هاریکاریی و هاودەستیی لە گەڵ پەکەکە لە شاری شانلی ئورفا گرتووە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، لە پشکنینی ماڵی گیراوان ، دەمانچەیەک ،  176 فیشەک ، کتێبی بانگەشە بۆ پەکەکە و ژمارێکی زۆر کەلوپەلی دیجیتاڵی و بەڵگەنامەی رێکخراوەیی هاوپێوەند بە پەکەکە دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە .

Feb 12, 2018 10:19 Asia/Tehran
بۆچوونت