• لێدوانی دژە ئەمریکیی ئەردۆغان لە دانیشتنی پارتی دادوگەشە

سەرۆک کۆماری توركیاجارێکی دیکە حکومەتی ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە داکۆکی دراڤی لە گرووپ و لایەنە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئانکاڕا لە باکووری سووریا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەمڕۆ سێ شەممە لەدانیشتنی پارتی دادوگەشەی تورکیا جەختی کرد؛ بڕیاری بەرپرسانی ئەمریکی لەمەڕ درێژەی یارمەتی دراڤی و چەکئامێریی بۆ گرووپە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئانکاڕا لەوان یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) زەبری جیددی دەدات لە پەیوەندییەکانی دوو وڵات.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها لەکاردانەوە بە تۆمەت پاڵدانەکانی حکومەتی قبرس لەدژ تورکیا لەمەڕ تەگەرەنانەوە لەبەردەم چالاکیی دۆزینەوەی گازی سرووشتی لە دەریای ناوەڕاست، وشداری بەو وڵاتەدا لەبارەی دەسوەردان لەکاروباری تورکیا و وتی: کەشتییە جەنگییەکان و یەکە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە، گۆڕانکارییەکانی ناوچەیان لەژێر چاودێری دایە.

Feb 13, 2018 20:29 Asia/Tehran
بۆچوونت