•  سەرۆکی پارتی وەتەنی  تورکیا : ئەردوغان توانایی بەڕێوە بەرایەتی شەڕی نییە

سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتیی شەڕ خوازانەی " ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەردوغان توانایی بەڕێوە بەرایەتی شەڕی نییە .

 بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری  ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی  ئێران ، " دوغوو پرینجک"  سەرۆکی پارتی  وەتەنی  تورکیا  رۆژی سێ شەممە لە ئەستەمۆڵ بە ئاماژە دان بە سەرنخوونی  کوپتێری ئەو وڵاتە  لە ستانی "هاتای" لە باشووری ئەو وڵاتە  وتیشی: شەڕ لە باکووری سوریا ناتوانین بە  پاڵدان بە قسەی هەلیت و پەلێت و بێ بناغە و درۆ ودەلەسە و وەهم  بەڕێوە بەرایەتی  بکەین.

 کوپتێرێکی  تورکیا  ١٠ فیڤرییە  لە سیانی  "هاتای"  لە باشووری  ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە  و لە نزیکیی سنووری  سوریا سەرنخوون بووە .

 ئەردوغان  ڕۆژی شەممە ڕوو لە یەکینەکانیی  بەرگریکاری گەلی سوریا(یە پە گە)  ڕایگەیاند، بە هۆی  سەرنخوونی ئەم کوپێترەی  تورکیا خەرجێکی قوورسیان بەر دەکەوەێ.

 ئۆپەراسیۆنی  سەربازی سوپای  تورکیا لە شاری عەفرین لە باکووری سوریا ، لە ژێر ناوی "چڵە زەیتوون"  دژی کوردەکان لە ٢٠ ژەنیڤەری ٢٠١٧ ەوە دەستپێکراوە .

 ئەوە لەحالێکدایە کە بەر لەوە دەوڵەتی سوریا لە بارەی بنپێکرانیی هەرێمی ئاسمانیی و سەروەری ئەو وڵاتە لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیا وشداری دا و ئەم کردەوەیەی وەکوو دەستدرێژی بۆ سەر خاکی تورکیا زانیوە .

سەرپەیڤ

Feb 14, 2018 13:20 Asia/Tehran
بۆچوونت