• گرتنی ژمارێکی دیکە لە ئەندامانی پەکەکە لە تورکیا

٤٦ کەس بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لەم وڵاتەدا گیران.

بە پێی راپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا؛ بە فەرمانی دادستێنی گشتیی پارێزگای شرنەخ Şırnak  فەرمانبەرانی پۆلیسی دژە تیرۆری ئەم شارە ٤٦ کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە ناوچەکانی «سیلوپی»، «بیتوش شباب»، «جیزره»، «ایدیل» و ناوەڕاستی شاری شرنەخ قۆڵبەست کرد.

هەروەها لە کاتی پشکنینی ماڵی ئەو کەسانەدا، دەست گیراوە بە سەر ڕادەیەک چەک و چۆڵ و بەڵگەی هاوپێوەند بە پەکەکە.

Feb 15, 2018 08:42 Asia/Tehran
بۆچوونت