• تێکهەڵچوونی هێزی سوپای تورکیا  و ئەندامانی پەکەکە

لە تێکهەڵچوونی نێوان هێزی سوپای تورکیا و ئەندامانی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا چوار کەس لە لایەنگرانی ئەم تاقمە کوژراون .

بەپێی  ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی لە ئۆپراسیۆنی  هێزی سوپای تورکیا بە دژی  بنکەی  ئەندامانی  پەکەکە لە داوێنی کێوەکانی پارێزگەی ئاگری لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا ، سێ ئەندامی ئەم تاقمە کوژراون.

سوپای تورکیاش کوژرانی ئەفسەرێکی خۆی لەم ئۆپراسیۆنە پشت ڕاست کردوەتەوە.

هەرلەم حاڵە دا   کاربەدەستانی خۆجێیی  پارێزگەی ئاگری ڕایانگەیاندووە لەبەر تەقینەوەی مینێک کە ئەندامانی پەکەکە لە سەر یەکێک لە ڕێگەکانی  سەر بە بەرزاییەکانی ئاگری دایاننابوو  لانیکەم دوو منداڵ  کە لەنێو مینی باسێک دا بوون  بریندار بوون  . 

ڕەوتی ئاشتی  بۆ چارەسەرکرانی  پرسی کوردەکان لە تورکیا  کە مانگی دیسەمبەر ی ساڵی 2012 دەست پێکرا بوو لەبەر تەقینەوەی مانگی ژووئیەی ساڵی 2015 لە شاری سوروچ ی ئەم وڵاتە پێشی پێ گیرا  و لەو کاتەوە بە دوا  تورکیا و پەکەکە پەلامار کردنەسەر مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێکردوەتەوە  . 

Mar 13, 2018 10:59 Asia/Tehran
بۆچوونت