• چوونەدەری خەڵکی عەفرین لەسەروبەندی گەمارۆدرانی شار لە لایەن سوپای تورکیا

دانیشتوانی ناوچەی عەفرین دوادوای تێکهەڵچوونی نێوان سوپای تورکیا و هێزی کوردی پارێزەری ئەم شارە ، خەریکی چوونەدەر لە عەفرینن .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمنار،  بە نیزیک بوونەوەی سوپای تورکیا و تاقمە چەکدارەکان کە لەلایەن  ئەم هێزەوە داکۆکییان لێ دەکرێت  بۆ نێو عەفرین، نیشانەگەلێک لە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی  ئەگەر بێت و ئەم شارە  لەلایەن  تورکیاوە گەمارۆ بدرێت، بەرچاو دەکەوێت  . بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕەوشی  نەخۆشخانەکانی عەفرین باسی کارەساتی مرۆیی دەکات چونکە پزیشکانی پسپۆڕ باسی  کەم بوونی دەواو دەرمان دەکەن .

بەوتەی  پەیامنێری ئەلمنار  سەدان بنەماڵەی دانیشتووی  دەورووبەری عەفرین لەپەلامارەکانی سوپای تورکیا ئاوارە بوونە و تاقە چەکدارەکان کەلەلایەن تورکیا داکۆکییان لێ دەکرێت، ماڵ  و سامانی خەڵک  بە تاڵان دەبەن  . 

ئۆپراسیۆنی  سوپای تورکیا لە بیستەمی ژانیڤەری 2018 لە ناوچەی عەفرینی سوریا دەستی پێکراوە  . 

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئەم هەوڵەی تورکیا بە بنپێکردنی  سەروەری نیشتمانی و خاکی سوریا  دەزانێ.

Mar 14, 2018 15:36 Asia/Tehran
بۆچوونت