• شەرمەزارکرانی دڕەندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی لەلایەن وەزیری دەرەوەی تورکیاوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەسپێکی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەمۆڵ دڕەندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی بەدژی فەلەستینەکانی شەرمەزار کرد .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی .هەواڵدەریی ئاناتولی ؛مەولوود چاوش ئوغڵۆ  ڕۆژی هەینی لە ڕێ و ڕەسمی   دەسپێکی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی   ڕێکخرائوی هاوکاری ئیسلامی  لە ئەستەموڵی تورکیا    وتی   ڕژیمی زایونی و سەربازانی  ئەو ڕژیمە  دەبێ وڵامدەری  جەنایەتەکانی خۆیان دژی فەلەستین بن . چاوش ئوغڵۆ لە کاردانەوە بە کردەوەی  ئەمریکا بۆ گواستنەوەی  باڵۆێزخانەی خۆی لە تەلابیبەوە بو بەیتولموقەدەس  وتیشی  بەیتولموقەدەس هی هەموو نەتەوەی فەلەستینە . وەزیری دەرەوەی  تورکیا  وتی    دەبێ  بەربگیردرێت بە پەیڕەوی کردنی وڵاتانی  دیکە لە ئەمریکا تا ئەو وڵاتانە  نەتوانن  باڵوێزخانەکانی خویان لە قودس بکەنەوە . ناوبراو  وتیشی  بەیاننامەی  دانیشتنی  نائاسایی  سەرانی  ڕێکخراوی  هاوکاری ئیسلامی لەسەر  ئەو خاڵە چڕ دەبێتەوە  کە ئەو ڕێکخراوەیە  ئیجازە نادات کە بارودۆخی قۆدس بگوڕدرێت .  دانیشتنی  نائاسایی  سەرانی  ڕێکخراوی هاوکاری  ئیسلامی  بڕیارە  دوانیوەڕوی ئەمڕۆ هەینی   لە ئەستەمۆڵ بەڕێوە بچێت .

ئادار 18, 2018 18:18 Asia/Tehran
بۆچوونت