• ئەردوغان: تورکیا ئەگەر پێویست بێت لە مووشەکی ئێس چوارسەد کەڵک وەردەگرێ

سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند : ئەگەر پێویست بێ بەجیاتی یارمەتی وەرگرتن لە ئەمریکا، لە مووشەکی ئێس چوارسەد کەڵک وەردەگرین.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی  سپوتنیک ، رەجەب تەیب ئەردوغان، وتی ک مووشەکەکانی ئێس  چوارسەد  کە لە ڕووسیای دەکڕین، بۆ هەمیشە لە هەمارەکان نامێننەوە و ئەگەر بەرەو ڕووی پەلاماری ئەگەری بینەوە لەجیاتی چاوەڕوانی  و متمانەی سەربازی بە ئەمریکا، لەم چەکانە  کەڵک وەردەگرین  . 

ئەردوغان وتیشی : ئەنقەرە چەندین ساڵ لە ئەمریکا داوای کردووە سیستمی  مووشەکی هاوچەشن بخاتەبەردەستی هێزەچەکدارەکانی  تورکیا  بەڵام کۆنگرێسی ئەمریکا لە ناردنی ئەم کەرەستانە خۆی بواردووە . 

واشینگتۆن بەرلەمە  وشداری دابووە ئەنقەرە بەرامبەر  کڕینی مووشەکی ئێس  چوارسەد  و ڕایگەیاند بوو ئەم پرسە دەتوانێ  کارتێکەری نەرێنی هەبێت لەسەر ڕێککەوتنی دوووڵات لەسەر فڕۆکەجەنگییەکانی بەرەی پێنجەمی ئێف سی و پێنج  . 

دەوڵەتی تورکیا لە کاردانەوە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەی ئەمریکا ڕایگەیاند بوو ، بایکۆتی ئەگەریی تورکیا  بە پێچەوانەی هاوکاری وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوورییە کە تورکیا حەفتا ساڵە  ئەندامیەتی و لەوانەیە پێوەندی نێوان  ئەنقەرە و واشینگتۆن ئاڵوز بکات  .

سەرپەیڤ

Jun 13, 2018 17:49 Asia/Tehran
بۆچوونت