• سەفەری وەزیری پیشە سازی ، کانگا و بازەرگانی ئێران بۆ تورکیا

وەزیری پیشە سازی ، کانگا و بازەرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردن و دەس بە کار کردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی تورکیا گەیشتە ئانکارا .

 ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان  سەرۆک کۆماری نوێ تورکیا  دوانیوەڕۆی دووشەمە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی 50 وڵات بەڕێوە دەچێت کە موحەمەد شەریعەتمەداری وەزیری پیشە سازی ،کانگا و بازەرگانی   ئێران بە مەبەستی  بەشداری لەو ڕێ و ڕەسمە سەردانی ئانکارای کرد . سیستمی حکومەتی تورکیا دوای 95 ساڵ ، لە سیستمی  پارلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی گوڕاوە و بە سڕینەوەی پوستی سەرۆک وزیری  ، سەرۆک کۆماری هەڵبژاردە بۆ ماوەی پێنج ساڵ  سەرۆکی دەوڵەت  و بەرپرسی کابینە دەبێ . لە ڕەوتی هەڵبژاردنی 24 ژوئەنی 2018 ڕەجەب تەیب ئەردوغان وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری لە سیستمی نوێ تورکیا هەڵبژێردرا . لە سیستمی نوێ تورکیا ، ئەردوغان پێویستی بە  پێناسە کردنی کابینە بە پەرلەمان و دەنگی متمانەی نوێنەران بە ئەندامانی کابینەی خۆی نیە .

Jul 09, 2018 17:48 Asia/Tehran
بۆچوونت