• ئەردوغان و عەلی ئێف ، داوای  پەرەی هاوکاری هەمەلایەنەیان کرد

ئێلهام عەلی ئێف و ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کومارانی ئازەربایجان و تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش دا لە باکوو لەسەر پەرەی هاوکاری دوو لایەنە پێداگرییان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، لەم پرێس کۆنفرانسە دا  ئێلهام عەلی ئێف  لە ئاستی پێوەندی دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆر لەوان ئابووری  ڕەزامەندی دەربڕی و وتی : کۆماری ئازەربایجان  تائێستا  13 پۆینت نۆ  میلیار دولاری لە تورکیا و کۆمپانییەکانی تورکیاش  دوازدە میلیار دولار لە کۆماری ئازەربایجان، سەرمایەیان داناوە .

عەلی ئێف هاوکاری کۆماری ئازەربایجان و تورکیا لەبواری وزەشی بە کاریگەر زانی و  وەڕێ خستنی هێڵی بۆری  ترانسی ئاناتۆلی  تاناپ  لە نێو خاکی تورکیای بۆ گواستنەوەی گازی سرووشیی کۆماری ئازەربایجان بۆ ئەورووپا بەنیشانەی  ئەو کاریگەرییە وەسف کرد  .

ئێلهام عەلی ئێف  هەروەها لە هەڵوێستی ئەنقەرە لە کێشەی قەرەباغیش  ڕێزی گرت  .

سەرۆکی تورکیاش لەم پرێس کۆنفرانسە دا وتی : ئەنقەرە  ئەرکی خۆی  لەسەر کێشەی قەرەباغ  تائێستا جێبەجێ کردووە و هەروا درێژەی پێ دەدا  .

ئەردوغان بەڕاگەیاندنی ئەمەی  گرفتەکانی هاوپێوەند  بە پێوەندی زەویینی نێوان نەخجەوان و تورکیا چارەسەرکراوە وتیشی : دانیشتوانی نەخجەوان  دەتوانن لە توانایی نەخۆشخانەکانی تورکیا لە ناوچەکانی سنووری کەڵک وەرگرن.

سەرۆکی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لەیەکەم سەفەری دەرەوەیی خۆی دا دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی بیست و چواری ژووئەن سەردانی ئازەربایجانی کردووە.

سەرپەیڤ

Jul 11, 2018 13:32 Asia/Tehran
بۆچوونت