• قبرس  پرسی  نەتەوەیی تورکیایە

سەرۆکی تورکیا لەسەفەر بۆ بەشی تورک نشینی قبرس، لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی دادگەرانە و پاوەجێ بۆدامەزرانی ئاشتی وسەقام لەم ناوچەیە پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا،ڕەجەب  تەیب ئەردوغان  شەوی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ موستەفا  ئاکینجی سەرۆکی بەشی تورک نشینی قبرس  وتی : بە  هیچ لەونێ  مۆڵەت  نادات هەتا  خەڵکی تورکی قبرس، ببێتە قوربانی بنبەستی سیاسی.

دوورگەی قبرس  کەلە ناوخۆی د ەریای مەدیتەرانە دایە دوابەدوای ناکۆکی نێوان  ئاتێن و ئەنقەرە  لەساڵی 1974 ودوای تێکهەڵچوونی سەربازی نێوان دوو وڵات  بۆ دووبەشی تورک نشینی باکوور و ڕومی - یونانی - نشین  دابەشکرا.

بەشی باشووری  و یونانی نشینی  قبرس وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لەلایەن  نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە ڕەسمی دەناسرێت و ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە بەڵام بەشی باکوری و تورک نشینەکەی  دوورگەی قبرس  تەنیا لەلایەن تورکیاوە وەک وڵاتێک بەڕەسمی ناسراوە.

لەساڵی 1974 ەوە تائێستا هەموو هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوە و کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی دیکە بۆ چارەسەرکرانی پرسی قبرس و یەکێتی  دیسانەوەی نێوان دوو بەشی ئەم دوورگەیە کە یەکێک لە گرفتەکانی سەرەکی و ناکۆکییەکانی نێوان ئاتن و ئەنقەرە دێتە ئەژمار، بەرەوڕووی بنبەست بووەتەوە.

سەرپەیڤ

Jul 11, 2018 13:50 Asia/Tehran
بۆچوونت