• پێوەندی تەلەفۆنیی وەزیرانی بەرگریی تورکیا  و ئەمریکا

خلوسی ئاکار وەزیری بەرەڤانی نەتەوەیی تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ جەیمز ماتیس، وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکاسەبارەت بە پرسگەلێکی وەک پێوەندی بەرەڤانی و سەرازی دوولایەنە، قەیرانی سوریا وبەرەنگار بوونەوەی تیرۆر وتووێژ و هاوبیروڕاییان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس،  خلوسی ئاکار  وەزیری بەرەڤانی نەتەوەیی تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ جەیمز ماتیس  وەزیری بەرگری ئەمریکا ، وتووێژیان کرد  . 

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان لە وەزارەتی بەرەڤانی تورکیا دوو لایەن لەم پێوەندییە تەلەفونییە ، پرسگەلێکی وەک  پێوەندی بەرگری و سەربازی دوولایەنە، قەیرانی سوریا و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر وتووێژ و هاوبیروڕاییان کردووە.

شیاوی ئاماژەیە ئەم پێوەندییە تەلەفۆنییە لە بارودۆخێک دایە کە ڕۆژی ڕابردووش  وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانی ئەمریکا لە وتووێژی ڕۆژنامەوانی خۆی  بە پێداگری کردن لەسەر درێژەی هاوکاری پنتاگون لەگەڵ تورکیا وتبووی  : پێبەند بوون بە پێوەندی سەربازی لەگەڵ تورکیا وەک  هاوپەیمانی ناتۆی ئێمە پرسێکی حاشاهەڵنەگر بووە و ئێمە پێبەند پێوەندی سەربازی لەگەڵ تورکیاین.

Aug 08, 2018 19:19 Asia/Tehran
بۆچوونت