• وشداری تورکیا بە ئەمریکا : هەنگاوی هاوشێوە هەڵدەگرین

وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا ، هەڕەشەی کاردانەوەی گونجاوی لە ئەمریکا کرد لە بەرامبەر دانانی نرخنامە لەسەر هاوردەی پۆڵا و ئاڵمنیۆم لەو وڵاتەوە .

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا رۆژی هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە پێوەندی لە گەڵ بڕیاری ئەمریکا بۆ دانانی نرخنامە لەسەر هاوردەی پۆڵا و فافۆن لەو وڵاتە رایگەیاند : تورکیاش لە بەرامبەر بڕیاری ئەمریکا هەنگاوی تۆڵەئەستێنانە  هەڵدەگری .

وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا جەختی کردەوە : بایکۆت و گوشارەکانی ئەمریکا ، تەنیا زەبر لە پێوەندی دوو وڵات ئەدات و ناکۆکی  ، بە دیپلۆماسی  و وتووێژ و نیازپاکی و تەبایی دوو قۆڵی چارسەر دەکرێ .

لە بەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیادا هەروەها هاتووە ، دانانی نرخنامە لەسەر هاوردەی پوڵا و ئاڵمنیۆم پێشێلکردنی یاسا و ڕێساکانی رێکخراوی تیجارەتی جیهانیە .

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی ، نرخنامەی هاوردەی پۆڵا و ئاڵمنیۆمی لە تورکیا دوو ئەوەندە کرد .

هەروەها ئەمریکا حەوتەی راردوو بە دوا ی خۆبواردنی توکیا لە ئازادکردنی " ئاندرۆ برانسۆن " قەشەی ئەمریکی گیراو لە توریکا ، بایکۆتی لەسەر دوو وەزیری کابینەی ئەردۆغان دانا .

وەزارەتی دارایی ئەمریکا لەم دواییەدا رایگەیاند، عەبدولحەمید گول و سولەیمان سویلو وەزیرانی دادو ناوخۆی تورکیای بەتۆمەتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤی دۆسییەی گیرانی ئەندرو برونسۆن قەشەی ئەمریکی خستووەتە نێو پێڕستی بایکۆتی خۆیدا.

حکومەتی تورکیا ئەندرو برونسۆنی ئۆکتۆبری٢٠١٦ بەتۆمەتی ئەنجامدانی هەوڵی تیرۆریستی، شۆڤاری و پەیوەندی گرتن بە فەتحوڵڵا گولەن، قۆڵبەست و ئێستاش لە بەندکران لەماڵەکەی لەتورکیایە.

ئانکارا، فەتحوڵڵا گولەن بەهۆکاری کودەتای ناسەرکەوتووی ١٥ی ژوولای٢٠١٦ لەتورکیا دەزانێ.

 

سەرپەیڤ

Aug 11, 2018 07:47 Asia/Tehran
بۆچوونت