•  وتەبێژی ئەردۆغان :  ئەمریکا ڕووبەڕووی مەترسی  لە دەس دانی بە تەواوی تورکیایە

وتەبێژی سەرۆک کۆماریتورکیا وتی : ئەمریکاڕووبەڕووی مەترسی لە دەس دانی بە تەواوی تورکیایە

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  بنکەی ئنترنتی   ڕۆژنامەی ملیەت چاپی تورکیا ، ئیبراهیم کالین  لە گۆڤارێکدا لە ڕۆژنامەی  ئینگلیزی زمانی دەیلی سەباح چاپی  تورکیا نووسی : ڕووبەڕووی مەترسی  لە دەس دانی بە تەواوی تورکیایە بەڵام دەوڵەتی  تورکیا ئەیەوێ  ناکۆکیخکان  لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە چارەسەر بکرێت .  وتەبێژی  سەرۆک کۆماری تورکیا  وتیشی :   پێش بینی   ڕووخانی دەوڵەت و ئابووری تورکیا دوای کودەتای 15 ژوئیەی 2016 زایینی لە لایەن گرووپی  فەتحوڵڵا گوێەن کارێکی دروست نەبوو  تورکیا  درێژە ئەدات بە  ڕێگای سەقام و گەشەی ئابوروی .  ئەو لەو  گوڤارەدا   وەبیری  هێنایەوە : کە بارگرژی و قەیرانی سیاسی لە نێوان واشنگتون  و ئانکارا  بە خۆبواردنی  تورکیا لە ئازاد  کرانی  ئاندرو برنسون  پەرەی سەند  و  بە بایکوت و  پەرەی تەعریفەکان بەسەر هاوەردەی کاڵاکانس تورکیایی بۆ  ئەمریکا بۆ وێنە پۆڵا گەیشتە ئەو پەڕی خۆی . ناوبراو وتی : دابەزینی  لیرەی تورکیا لە هەمبەر دولاری ئەمریکا کاریگەری لە سەر ئیرادەی  تورکیا دانانێ .  وتەبێژی  سەروک کۆماری تورکیا وتی  :   دەوڵەتی ئوباما  و تڕەمپ  نەیارانی  دەوڵەتی تورکیایان بە بیانووی   بەرەنگار بوونەوەی   داعش  پڕچەک کرد . کالین لەو گۆڤارەدا  شوێنهاتی دوژمنایەتی لە گەڵ   تورکیای  بۆ سەر  دەوڵەت ئەمریکا زانی  و نووسی   تورکیا پەیوەندی  خۆی لە گەڵ وڵاتانی دیکە لە سەر بنەمای  بەشداری یەکسانی و  بەرژەوەدی هاوبەش ، پەرە پێی ئەدات .

Aug 12, 2018 17:29 Asia/Tehran
بۆچوونت