• ئەردوغان : ئەمریکا هەوڵ ئەدات بۆ تیڕۆڕی ئابووری تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە جەختی کرد ئەمریکا لە پشت شەڕی ئابووری وەڕێ خستوو دژی وڵاتەکەی دایە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ، ئەردۆغان کە لە کۆڕی ئەندامانی  پارتی دەسەڵاتدار وتاری  ئەدا خوازیاری هێزمەند کردنی ڕوڵی لیر لە هاوکاریەکانی   دڕاڤی لە گەڵ وڵاتانی دیکە بوو .ناوبراو وتیشی : ڕووبەڕووی پەلامارێکین  کە ئابووری  تورکیای کردووەتە  ئامانج و دابەزینی  بایخی لیر هەوڵی دوژمنە  بۆ تڕوڕی ئابووری  تورکیا. دەوڵەتی تورکیا خەریکی هەوڵ دانە بۆ سەقام دان بە لیر کە لە سەرەتای  ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی  چل لە سەدی  بایخی خۆی لە هەمبەر دولار لە دەس داوە  . ئەردۆغان داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کردووە  تا پاشکەوتەکانی خۆی  بکات بە لیر و  متمانەی ببێ بە یەکەی دراڤی نیشتمانی خۆی . پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەمریکا لە کاتی کودەتای بێ ئاکامی تورکیا لە ساڵی  2016 تووشی بارگرژی هات و دوای ئەوەش بە گرتنی سیخوڕیکی ئەمریکایی لە تورکیا و بایکوتی دوو وەزیری تورک لە لایەن ئەمریکاوە  گەیشتە  ئەو پەڕی خۆی . ئاندرو برونسون  سیخووڕی ئەمریکایی قۆڵبەست کرد و بە 35 ساڵ زیندانی مەحکووم کراوە .

سەرپەیڤ

Sep 16, 2018 17:52 Asia/Tehran
بۆچوونت