• پێداگریی وەزیرانی ناوخۆی ئێران و تورکیا لەسەر بەرەنگار بوونەوەی هاوبەشی قاچاخ و تیرۆر

وەزیرانی ناوخۆی ئێران و تورکیا لەسەر بەرەنگار بوونەوەی هاوبەشی قاچاخی ماددەی هۆشبەر ، قاچاخی مرۆڤ و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر و کۆچبەریی نایاسایی ، پێداگرییان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  عەبدوڕەزا رەحمانی فەزلی،  وەزیری ناوخۆی  ئێران  ڕۆژی  پێنج شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سلێمان سویلوو  وەزیری ناوخۆی  تورکیا  لە ئەنقەرە بە ئاماژەدان بە هاوکاریی نزیکی دوو وڵات لە بواری ئاسایشی سنووری، بەرەنگار بوونەوەی ماددەی هۆشبەر ، بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی مرۆڤ  و کاڵا و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  وتیشی :  پێوەندی ئێران و تورکیا لە بواری ئابووری، گەشتیاری و ئاڵ و وێری بازرگانیش دەبێ  بەهێز بکرێت .

ڕەحمانی فەزلی بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی کە کۆبوونەوەی کاربەدەستانی  ئێران و تورکیا دەتوانن لە بەهێز بوونی هاوکاریی دوو وڵات کاریگەر بن، وتیشی :  سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا تائێستا زۆرتر لە حەوت جار لەگەڵ یەکتر دیداریان کردووە کە نیشاندەری ئیرادەی تاران و ئەنقەرە لە پەرەی پێوەندی دوو لایەنەیە.

وەزیری ناوخۆی ئێران  وێڕای پێشوازی کردن لە پەرەی ئاڵ و وێری  ئاسایشیی  تاران-ئەنقەرە، پێداگری کرد : پرسی ناوچەییش  دەتوانێ یەکێک لە بابەتەکانی هاوکاری ئێران و تورکیا بێت  وێڕای ئەوەی پرسەکانی ناوچە دەبێ  لەلایەن وڵاتانی ناوچەوە چارەسەر بکرێت .

سلێمان سویلو ش  بە وەبیرهێنانەوەی هاوکاریی  وەزارەتی ناوخۆی ئێران و تورکیا و هاوکاری دوولایەن لە کاروباری کۆچبەران و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئاسایشی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو وتی : پێوەندی ئێران و تورکیا گەیشتووەتە ئاستێکی شیاو.

وەزیری ناوخۆی تورکیا وتیشی :  ئێران و تورکیا  لە بواری بەرەنگار بوونەوەی هاوبەش لەگەڵ  تیرۆریزم و قاچاخی  ماددەی هۆشبەر، کۆچی نایاسایی، قاچاخی کاڵا  و دابین کردنی ئاسایشی سنووری، هاوکاری باشیان هەیە.

سەرپەیڤ

Oct 11, 2018 17:40 Asia/Tehran
بۆچوونت