• پێداگری  ئەردوغان لەسەر ئۆپراسیۆنی هێزی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سوریا

سەرۆکی تورکیا لەنێو کۆڕی ژومارێک لە چەکدارانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: بەم زووانە ئۆپراسیۆنێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات لە سوریا دەست پێ دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، رەجەب تەیب ئەردوغان لەشاری سپارتا و لەنێو کۆڕی تاقمێک لە چەکدارانی سوپای ئەم وڵاتە ڕایگەیاند : سوپای تورکیا دوای  وەدەرنانی  هێزی بەکرێگیراو، بەنیازی  جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنێک بە دژی  تاقمە  تێکدەرەکان و نەیاران لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە نێو خاکی سوریایە.

سەرۆکی تورکیا وتی : ئامانج لە جێبەجێ کردنی  ئۆپراسیۆن لەنێو خاکی سوریا، سەرکوت کردنی ئەو چەکدارانەیە کە لەلایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت  . 

ئەمریکا لە دووساڵ لەمەوبەرەوە  بێ هیچ کەمتەرخەمییەک بەرامبەر وشداری دان و نەیارەتییەکانی تورکیا بەبیاانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش، ژومارێکی زۆر چەک و کەرەستەیان بۆ چەکدارانی کورد لە ناوچەکانی باکووری  سوریا نێردراوە.

تورکیا لەسەر ئەو باوەڕەیە  هێزی کوردی سوری،  جیاوازییەکی لەگەڵ  هێزی  پەکەکە نییە و چەکی نێردراوی ئەمریکا بۆ ئەوان لە ئەنجام دا بەرەو تورکیا سێرە دەگرێت .

سەرپەیڤ

Oct 12, 2018 18:41 Asia/Tehran
بۆچوونت