• هاوسەروکی هەدەپە: پرسی کوردەکان  هۆی سەرەکی هەموو پرسەکان لە تورکیایە

هاوسەرۆکی هەدەپە وتی : پرسی کوردەکانهۆی سەرەکی هەموو پرسەکانی ئێستای تورکیایە.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، سزایی تەمەلی ، هاوسەرۆکی هەدەپە  بە ئاماژەدان بە پرسی  کوردەکانی تورکیا وتی : دەوڵەتی تورکیا هەوڵدەدات بە دامەزرانی  ڕەوشێکی شەڕانی و توندوتیژانە هەموو هەوڵی   ناڕەوا کە ئەنجامی دەدات بە ڕەوا لەقەڵەمی بدات .

ناوبراو وتی : پرسی سەرەکی لەنێو کۆمەڵگەی تورکیا، پرسی کوردەکانە  .

سزایی تەمەلی  وتی  پرسی  کوردەکان  ئەمڕۆ هۆی سەرەکیی هەموو پرسەکانی ئێستای نێو تورکیایە.

ئەمڕۆ لە تورکیا کاتێک کە باسی توندوتیژی بە دژی ئافرەتان دەکرێت، بن پێکردنی مافی کرێکاران  دێتە ئاراوە و پرسی دیمۆکراسی دێتە ئاراوە ، هەمووی ئەمانە بەبیانووی دوژمنایەتی لەگەڵ کوردەکان و شەڕ بە دژی کوردەکان  ئەنجام دەدەن.

هاوسەرۆکی هەدەپە وتی : چارەسەرکرانی پرسی کوردەکانی تورکیا چارەسەری  دیمۆکراسییە.

Nov 04, 2018 16:37 Asia/Tehran
بۆچوونت