• وردەکارییەکان لەسەر چۆنیەتی لەناوبردنی تەرمی جەماڵ قاشوقچی

ڕۆژنامەی سەباحی چاپی تورکیا وردەکاری نوێی لە چۆنیەتی بێ سەروشوێن بوون و نەمانی تەرمی جەمال قاشوقچی لەلایەن ئەندامانی تاقمی تیرۆری سعودی لە دووهەمی ئوکتوبەر خستە ڕوو و وتی : سێ کەس لە ئەندامانی ئەم تاقمە واتە ماهیرموترب، سەلاح تەبیی و زعار غالب حەربی لەسەر ڕەوتی بێ سەروشوێن کردنی تەرمی جەماڵ قاشوقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی چاوەدێری دەکەن هەتا هیچ جێگە پێ و دەست تێدابوونێک لەم تاوانکارییە ، لەقاونەدرێت و دەرنەکەوێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سەرچاوەکانی ئاسایشی کە ڕۆژنامەی  سەباح ئەوانە بە بڕواپێکراو دەزانێ، ڕایانگەیاند: ماهیر موتریب سەرۆکی تاقمی تیرور بوو و تەنیا ئەم سێ کەسە  لە ڕۆژی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی کوشتن دوای تاوانکاری لە کونسوڵخانەکە،چوونە ماڵی عەتیبی  کونسوڵی عەرەبستان .

ئەم سێ کەسە تەرمی جەمال قاشوقچی یان لە نێو کونسولخانەکە لەت لەت کرد و لە ماڵی کونسوڵی عەرەبستان تەرمی جەمال قاشوقچی یان ، لەناوبرد  .

ئەم ڕۆژنامەیە لە درێژەدا دەڵێت : موتریب ماڵی سەرکونسوڵی کاتژمێر چوار و چل دەققەی ئێوارە بەرەو هوتێل بە جێ دەڵێ  و لەوێوە دەچێتە  فڕگە و کاتژمێر شەش و بیست دەققەی ئێوارە ، ئەستەمووڵ بەجێ دێڵێ.

لەحاڵێکدایە کە تەبیقی  و حەربی هەتاکاتژمێر حەوت ونیوی شەو لە ماڵی سەرکونسوڵەکە دەمێنێتەوە و دواجار  لەوێوە سەرەتا چووەتە نێو هوتێل و لەوێشەوە دەچێتە فڕگە و فڕۆکەی تایبەتی ئەوانیش کاتژمێر دە و چل دەقە هەڵدەسێتەوە و دەفڕێ.

بەپێی نوسینی ئەم ڕۆژنامەیە، تەرمی جەمال قاشوقچی لەت لەت بووە و لە کونسوڵخانەکە خراوەتە نێو جاتا و بە ئوتوموبیلی  دیپلوماتیکی سەربە کونسوڵخانەی عەرەبستان براوەتە ماڵی سەرکونسوڵەکە ،  جێگەیەک  کە کامێرای کۆنترۆڵ کراو  بەردەم ماڵی  سەرکونسوڵەکە لە کاتژمێر سێ و نۆ دەققە  ئەم ئوتوموبیلە پیشان دەدات.

موترب  کە پلەی سەرتیپی هەیە ، نیزیکترین کەس لە محەممەد بن سەلمانی وەلیعەهدی عەرەبستانە بە چەشنێک  کە دووساڵ لە باڵوێزخانەی عەرەبستان لە لەندەن چالاکی کردووە و لە یەکێک لە بەڵگە ڕەسمییەکانی بەریتانیا موتریب سکرتێری یەکەمی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە لەندەن لەساڵی دووهەزارو حەوت بووە.

ڕۆژنامەی سەباح لە درێژەدا نووسی بەڵام سەلاح تەبیقی کە لە تویتەردا خۆی بە پروفیسوری پزیشکی یاسایی  دەناسێنێ،  ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن لە ژومارەیەکی دا لەساڵی 2014 ناوبراوی وەک  سەرهەنگی دووەمی وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان ، ناساند بوو  .

خاڵی جێی سەرنج سەبارەت بە حەربیش ئەمەیە کە ناوبراو ساڵی ڕابردووی زایینی لە ئوکتوبەر دا پلەی سەرتیپی لە گاردی پاشایەتی پێ درابوو و ئەم پلەبەرزە لەبەر هەڵوێستی تایبەت و سەرکەوتوانەی لە بەرگری کردن لە کۆشکی وەلیعەهدی سعودی بووە ئەودەم کە پەلاماری چەکدارانە کەرایە سەر و بەهۆیەوە دوو کەس لە  هێزەکانی گاردی پاشایەتی کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو و هێرشبەرەکەش کوژرا.

ڕۆژی شەممەش  ڕۆژنامەی وال ستریت ژورناڵی ئەمریکا نووسی : سعود قەحتانی ڕاوێژکاری زانیاری گەیاندنی نووسینگەی پاشایەتی و سەربە محەممەد بن سەلمان سەرۆکی  تاقمی تیرۆر، بووە.

Nov 04, 2018 18:39 Asia/Tehran
بۆچوونت