• چاووش ئوغلو: داوای هاوپشتی ناتۆ لە هەموو بوارەکان دەکەین

وەزیری دەرەوەی تورکیا پێداگری کرد: تورکیا داوای هاوپشتی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری لە هەموو بوارەکان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی  تەلەفزیونی تی ئارتیی تورکیا، مەولوود چاووش ئوغلو  لە نێو تویتەرەکەی دا  وێڕای پێداگری لەسەر ئەم بابەتە نووسی : تورکیا لە نێوان وڵاتانێک دایە کە زۆرترین بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنی ناتۆ و دەوڕگێڕانی ئەم ڕێکخراوە بە ئەستۆ دایە.

ناوبراو وتیشی: پێوەندی ترانسی ئاتلانتیک بۆ ناتۆ و ئاسایشی بەکۆمەڵی  ئەندامانی ئەم پەیمانە ، خاوەن گرینگایەتییەکی زۆرە.

وەزیری دەرەوەی  تورکیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە بروکسەل دایە.

Dec 05, 2018 17:20 Asia/Tehran
بۆچوونت