Jan 09, 2019 19:45 Asia/Tehran
  • سپاردنی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکانی سەربە تاقمی گوێلەن بە دەوڵەتی تورکیا لە پاکستان

دەوڵەتی پاکستان بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکانی سەربە تاقمی گوێلەنی بە دەوڵەتی تورکیا سپارد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی  ئیرنا، دەوڵەتی پاکستان  دوای دەنگی دادگەی باڵای ئەم وڵاتە  سەبارەت بە تیرۆریست بوونی تاقمی گوێلەن بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەی  پاک  - تورک ی لە سەرانسەری  پاکستان لە ئەندامانی گوێلەن  وەرگرتەوە و سپاردی بە بونیادی مەعارفی  دەوڵەتی تورکیا.

دیوانی باڵای پاکستان ئەم دواییە تاقمی گوێلەنی وەک تاقمی تیرۆریستی ناساند و بە وەزارەتی نێوخۆی پاکستان فەرمانی دا  پێش بە هەرچەشنە چالاکییەکی پەروەردەیی و فەرهەنگی  ئەندامانی سەربە فەتحوڵڵا گوێلەن  لەنێو خاکی پاکستان بگرن.

لە شاری ئیسلام ئابادی پێتختی پاکستان چوار بنکە و لە سەرجەم دا زۆرتر لە بیست بنکەی قوتابخانەی پاک - تورک  لە سەرانسەری پاکستان چالاکی دەکەن.

تورکیا فەتحوڵڵا گوێلەن  بە هۆکاری کودەتای سەربازی بێ ئەنجامی  پازدەی ژووئییەی 2016  بە دژی دەوڵەتی ئەنقەرە دەزانێ بەڵام گوێلەن ئەم تۆمەتانەی بە جاران ڕەت کردوەتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت