Jan 11, 2019 15:51 Asia/Tehran
  • لە مانگی مارسدا ئەردۆغان سەردانى عێراق دەکات و کونسوڵخانە لە چوار شار دەکاتەوە

ئەمڕۆ باڵیۆزى تورکیا لە بەغداد رایگەیاند: 31ى مارس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانى عێراق دەکات.

 

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا لە شارى بەغدا فاتح یەڵدز باڵیۆزى تورکیا رایگەیاند: لە ئەنجامى سەردانەکەى سەرۆککۆمارى عێراق بۆ تورکیا، بڕیار وایە لە 31ى مارسى 2019رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا سەردانى عێراق بکات.

راشیگەیاندووە، کە ڕێککەوتن دەکرێت بۆ کاراکردنى ئەنجوومەنى هاریکارى ستراتیژى نێوان هەردوو وڵات و  بۆ کردنەوەى کونسوڵخانەى تورکیا لە نەینەواو کەرکوک و نەجەف و بەسرە.

رۆژى 3ى کانوونى دووەمى 2019 سەرۆککۆمارى عێراق بەرهەم ساڵح بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە ئەنقەرەى پایتەختى تورکیاو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا و بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە کۆبوویەوەو تیایدا رێککەوتن لەسەر گەشەپێدانى پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانییەکانى هەردوو وڵات و هەوڵدان بۆ بوژاندنەوەى ژیڕخانى ئابوورى نێوانیان.

بۆچوونت