Jan 11, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • بڵاو بوونەوەی بەڵگەیەک سەبارەت بە گوێزرانەوەی تێڕۆڕیستان بۆ ناو سووریا لە لایەن تورکیاوە

مێدیایەکی سوئیدی بەڵگەگەلێکی نەهێنی بڵاو کردەوە کە نیشان ئەدات ڕێکخراوی زانیاری گەیاندنی تورکیا "میت "لە ساڵی 2014 ژومارێکی زۆر لە تڕوڕیستانی تەکفیری گواستووەتەوە بۆ سووریا .

ماڵپەڕی "نوردیک مانیتور "  ڕۆژی هەینی  وێڕای بڵاوکردنەوەی بەڵگەی  بەشداری تورکیا  بۆ گواستنەوەی تڕوڕیستانی تەکفیری  بۆ سووریا  لە ڕێگای سنوورەکانی هاوبەشەوە نووسی : ئوپڕاسیونی  ڕێکخراو.ی  هەواڵگری تورکیا کاتێک ئاشکار بوو کە پولیسی  ئەو وڵاتە  بۆ  گەڕان بە دوای  دوو پاس کە یۆ گوێزرانەوەی تڕوڕیستان لە شوێنێکەوە بۆ  شوێنێکی  دیکە لە سنووری سووریا  کەڵکیان لێ وەردەگیرا  بانگ کرا . ئەو ماڵپەڕە  وتیشی  لەو بەڵگە دوو لاپەڕەییەدا  کە لە لایەن   ئیسماعیل حەقی مووسەوی  جێگری کاتیی سەرۆکی هەواڵگری تورکیا و باڵوێزی هەنووکەیی  ئەو وڵاتە  لە فەڕانسا واژۆ کرا  هاتووە  کە زانیاریەکانی هاوپەیوەند  بە گواستنەوەی  تەکفیریەکان بۆ سووریا  لە نهێنیەکانی   دەوڵەتی تورکیایە  و نابێ بڵاو بکرێتەوە .   بە پێی  ئەو   ڕاپۆڕتە  تڕوڕیستانی  تەکفیری   نوی  ژانویەی 2014  لە لایەن   چەن پاسی لایەنی  گرێبەستەکە  لە گەڵ   ڕێکخراوی هەواڵگری  تورکیا ، لە ڕێگای  تێپەڕگای  سنووری " ئاقجا قەڵا " و بە بێ   هیچ جۆرە   پشکنینێک هاوڕێ لە گەڵ بڕێک  چەک و تەقەمەنی چوونەتە ناو خاکی  سووریاوە . ماڵپەڕی  نوردیک مانیتور   لە ڕاپۆڕتەکەی  خۆیدا نووسوویەتی  دەی ژانویە  پولیسی تورکیا    ئاگادارینامەیەکی  وەرگرت کە لەو دا   بانگەشە کرا بوو   کە دوو پاسی  لە حاڵی  گواستنەوەی مادەی هوشبەرن بەڵام پولیسی تورکیا  دوای پشکنینیان 40 باکسی  چەک و چوڵی قورسیان دوزیەوە . شوفێرەکانی  ئەو دوو پاسە لە لێپێچینەوەیان دا  دانیان بەوە دانا کە دوو پاسی هەڵگری تڕوڕیستانی تەکفیری  لە لایەن ڕێکخراوی  هەواڵگری تورکیاوە بەکرێگیراوە  و زیاتریش وەها کردەوەیەکیان ئەنجام داوە . نوردیک مانیتور  جەختی کرد   موستەفا سەرلی "  دادەئەستێنی  گشتیی تورکیا کە بەرپرسایەتی  لێکوڵینەوە سەبارەت بە ئەو دۆسیەیەی   وە ئەستۆ  بووە بە هۆگەلێکی نادیار  لە سەرۆکایەتی  ئەو دوسیە  وەلانرا و  "کومالی  تولو"  دادەئەستێنی  گشتیی نوێ تورکیاش ئەو  دوسیەیەی  داخراوە ڕاگەیاندووە  و وتوویەتی  هۆیەک بۆ  لێکوڵینەوە سەبارەت بەوە دۆسیە   نیە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت