Jan 11, 2019 16:55 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی  ئەرتەشی تورکیا دژی بنکەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکەی لە باکووری ئێراق دایە بەر پەلامار .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا  وەزارەتی بەرگری تورکیا   ڕایگەیاند  فڕۆکەشەڕ کەرەکانی  ئەرتەشی تورکیا  دوێنێ و ئەمڕو  هەینی  بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکەیان لە باکووری  ئێراق دایە بەر پەلامار  کە بە هۆیەوە پێنج کەس لە ئەندامانی ئەو تاقمە کوژران  بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ئەندامانی پەکەکە لە باکووری   ئێراق  بە دوای پەلامار بۆ سەر بنکەی سەربازانی  تورکیا لە ناوچەی سنووری لە گەڵ ئێراق بوون  کە لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە درانە بەر پەلامار .

سەرپەیڤ

بۆچوونت