Feb 11, 2019 18:54 Asia/Tehran
  • وەڵامی هەدەپە بە وەزیری ناوخۆی تورکیا: ڕێپێوانی داکۆکی لە گۆڤەن بەڕێوە دەچێ

"سزایی تەمەلی" هاوسەرۆکی هەدەپە لە کاردانەوە بەلێدوانەکانی "سولەیمان سویلو"ی وەزیری ناوخۆی تورکیا وتی: ڕێپێوان بەڕێوە دەچێ چونکە ئێمە بۆ سیاسەتێکی دیموکراتیک لەمافە دیموکراتیکەکانمان کەڵک وەردەگرین.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی Diken، دوابەدوای کاردانەوەی توندی سولەیمان سویلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا بەهەوڵی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی جیاجیا بۆ داکۆکی لە "لەیلا گۆڤەن" نوێنەری پەرلەمانی تورکیا لە سەدەمین رۆژی مانگرتن لەخواردنەکەی، کە ڕایگەیاندبوو"پیاونیم ئەگەر ڕێگەتان پێ بدەم ڕێپێوان بکەن"، سزایی تەمەلی هاوسەرۆکی هەدەپە لە وەڵامدانەوە بەو قسانە وتی: ڕێپێوانەکە بەڕێوە دەچێ چونکە ئێمە بەمەبەستی سیاسەتێکی دیموکراتیک لەمافە دیموکراتیکییەکانمان کەڵک وەردەگرین. ئێمە لەمافێک کەڵک وەردەگرین کە بەیاسایی بەدەستمان هێناوە.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی: وەزیری ناوخۆی تورکیا لەدژ سەربەخۆیی دەزگەی داد لەو وڵاتە، شەڕێکی هەڵایساندووە. ئێستا دەزگەی داد، لەلایەن حکومەت و وەزیری ناوخۆی تورکیاوە ئیدارە دەبێ و ئەوەش تورکیای بەرەو بارودۆخێکی زۆر دژوار پاڵ پێوە ناوە.

بۆچوونت