Feb 21, 2019 08:20 Asia/Tehran
  • سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بوومەلەرزە دوو جار تورکیای هەژاند

بوومەلەرزەیەکی ٥.١ ریشتەریی سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بەکاتی خۆجێی باکوری رۆژاوای تورکیای هەژاند.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی پارس تودەی، ئەو بوومەلەرزە لە قووڵایی دە کیلۆمەتریی زەویدا ڕووی داوە.

ناوچەی "مەرمەرە"ی تورکیا وەک ناوەندی ئەو بوومەلەرزە ڕاگەیێندراوە کە کاژێر١٨:٢٣ خولەک بەکاتی خۆجێیی ڕووی دا.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی تورکیا(تی ئاڕ تی) لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، ئەو بوومەلەرزە جگە لە ناوچەی مەرمەرە لە زۆربەی شارەکانی تورکیا لەوان ئەستەمووڵیش هەست پێکراوە.

جارێ لەبارەی ڕادەی خەسار و زیانی شیمانەیی ئەو بوومەلەرزە هیچ هەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.

سێ شەممە١٢ی فێڤرییەش بوومەلەرزەیەکی ٤.٨ ریشتەریی ناوچە ناوەندییەکانی تورکیای هەژاندبوو.

بۆچوونت