Mar 17, 2019 16:34 Asia/Tehran
  • پێداگری تورکیا لەسەر داکۆکی لە سەروەری خاکی ئوکراین

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر داکۆکی کردن لە سەروەری خاکی ئوکراین، پێداگری کرد .

بە پێی ڕ اپۆرتی ڕ ۆژی  شەممەی هەواڵدەریی ئاناتولی،  وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بڵاو کردنەوە بەیاننامەیەک بە بۆنەی پێنجەمین ساڵوەگەڕی لکاندنی کەریمە  بەڕووسیا، ئەوەی بە  بنپێکردنی ئاشکرای  یاسا و مافە نێودەوڵەتییەکان زانی و ڕایگەیاند : ئەنقەرە  ئەنجامی ئەم  ڕەوشە بە ڕەسمی ناناسێت و لەسەر داکۆکی خۆی لە سەروەری  خاکی ئوکراین درێژە  پێ دەدات  .

لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە  ، ڕەوشی تورکەکانی تاتاری کەریمە  کە خاوەنانی سەرەکی ئەم شێوە دوورگەیەن، هێشتاش  ئەولەویەتی دەوڵەتی ئەنقەرە دێتە ئەژمار و تورکیا داکۆکییەکانی  لەوان   بۆژیان لە ڕەوشێکی ئارام  بە پاراستنی شوناسی نەتەوەییان  درێژە پێ دەدەن.

جیایی شێوە دوورگەی  کەریمە لە ئوکراین و پەیوەست بوونی   بەڕووسیا  لەساڵی 2014 ، بە پێی ئەنجامی بەڕێوەچوونی کۆپرسی،  بووەتە  هۆی ناکۆکی  نێوان ڕووسیا و ئوکراین .

بۆچوونت